له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، كه به فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، کۆلۆنێڵ واین ماڕاتۆ گوتەبێژی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش تایبەت به کوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: هەولێرو هەرێمی کوردستان هێڵی سورن ئەمجارە بە كردار وەڵاممان بۆ هێرشی تێکدەرانە دەبێت.
واین ماڕاتۆ رایگه‌یاند: كاتژمێر 11:15ی شه‌وی رابردوو، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمب رێژكراو ئاراستەی بنکەی ئاسمانی هەولێر کرا، له هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانی گیانی نەبووە، هەر کات بابەتی زیاترمان پێگەیشت به نوێکاری زانیارییەکان ڕادەگەێنین.
هاوکات گوتیشی: هێزەکانی هاوپەیمانان به زووترین کات وەڵامی کاریگەرمان بەسەر گڕووپه تێکدەرەکان دەبێت.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان راشیگه‌یاند: هەولێر هێڵی سوورە ، هەولێر دەپارێزین و هەرێم له خوێنمانه ، بە گەل و حکومەتەوە،
له‌راگه‌یاندراوێكدا دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: کاتژمێر 11:15ی خولەکی شەوی سێشەممە 06-07-2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئه‌حمه هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، جموجۆڵی فڕۆكه‌وانی نه‌وه‌ستاوه و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه به گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وامه.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رپه‌رشتی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌یان رانه‌گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ لایه‌نی ئه‌منی دیاریانكردووه، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی گه‌شته‌كان رابگرن.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.