ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر كه‌مێك پێش ئێستا" له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه به‌فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مشه‌و كرایه سه‌ر هه‌ولێركارێكی تیرۆرستییه خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه هه‌ولێر ئارامه و ئاسایشی پایته‌خت به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك تێك ناچێت گوتیشی: هه‌ولێر به‌ئارامی ده‌مێنێته‌وه .
راشیگه‌یاند: كه ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هاوپه‌یمانان پارێزگاری زیاتر له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئومێد خۆشناو گوتیشی " چاوه‌روان بن ده‌زگاكانی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراو و ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر هێرشه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
كاتژمێر 10:30 ی ئه‌مشه‌و به‌فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر " دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه:
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن
ئه‌حمه هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش راگه‌یاند، جموجۆڵی فڕۆكه‌وانی نه‌وه‌ستاوه و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه به گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وامه.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رپه‌رشتی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌یان رانه‌گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.