دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.
لهراگهیاندراوێكدا دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: كاتژمێر 10:30 ی ئه‌مشه‌و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان و ئەو راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆر بڵاویکردووەتەوە هێرشەکە، کاتژمێر 11:15ی خولەکی شەوی سێشەممە 06-07-2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئه‌حمه هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، جموجۆڵی فڕۆكه‌وانی نه‌وه‌ستاوه و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه به گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وامه.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رپه‌رشتی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌یان رانه‌گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ لایه‌نی ئه‌منی دیاریانكردووه، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی گه‌شته‌كان رابگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دووپاتی كرده‌وه، هیچ زیانێكی گیانی له ئه‌نجامی هێرشه‌كه نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.