لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین، بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 7ی 2021: لە ترافیکی چوارقوڕنە ئۆتـۆمبـێلێک لە جۆری تایبەت دوای ئەوەی لە گڵۆپی سور دەدات و سەرپـێـچی دەکـات نــاوەســتــێ، لـەو کـاتـەدا مـاتـۆڕسـکیلی هاتـووچـۆ لـەو شوێـنە ئامادە بووە، کاتێک کارمەندەکەمان کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە ئـەو سـەرپێچییە دەبینێت بەشوێنیدا دەڕوات و لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل ڕایدەگرێت.
هاتووچۆی راپهرین ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەو کاتەدا شۆفێری سەرپێچی کـار ئەو وەسـتانەی کارمـەنـدەکە بـە دەرفەت دەزانێت و بە مەبەستـی هـەڵاتـن بەخـێـرایـی پـێ دەخاتە سەر سکـرێتەر و خۆی دەکێشێت بە ماتۆڕەکەدا (کارمەندی هاتووچۆ) کە، بـەوهـۆیـەوە کارمەندمان (هاوکار عەبدوڵلا قادر) برینداربووە.
هاتووچۆی ڕاپەڕین: شۆفێرێکی نەناسراو لە کارمەندێکی هاتووچۆ دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.