کوێستان ئه‌کره‌م، سه‌رۆکى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه رایدهگهێنێت، سه‌باره‌ت به پرۆژه وه‌ستاوه‌کانى پارێزگاى هەڵەبجە ئێستا به نووسراوى فه‌رمى ڕه‌زامه‌ندى دراوه بۆ جێبه‌جێکردنى ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى که سه‌رجه‌میان پڕۆژه‌ى هه‌نوکه‌یى و پێویستن بۆ هاووڵاتییان، پرۆژه‌کانیش زیاتر له قیرتاوکرن و درووستکردنى ئاوه‌ڕۆ و شۆسته و پرددا خۆى ده‌بینێته‌وه، له ئاینده‌یه‌کى نزیک له‌لایه‌ن کۆمپانیاى جێبه‌جێکاره‌وه ده‌ست به جێبه‌جێکردنیان ده‌کرێت.
ده‌شڵێت: به‌ده‌ر له‌م پرۆژانه به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا شه‌ش پرۆژه‌ى نوێى دیکه له قۆناغى ته‌نده‌رین و جێبه‌جێکردندان؛ له‌وانه پرۆژه‌ى گه‌ڕه‌کى شه‌هید فاتیح، پرۆژه‌ى مه‌دخه‌لى شار که له مۆنۆمێنتى هەڵەبجەوه بۆ کشتوکاڵى پارێزگاکه ده‌ست پێ ده‌کات که پرۆژه‌یه‌کى ناوازه و جوانه، هه‌روه‌ها کانییه‌که‌ى ''کانى عه‌شقان'' که یه‌کێکه له سیمبوله‌کانى هەڵەبجە، ئه‌و پرۆژانه‌ن که ئێستا خراونه‌ته به‌رنامه‌ى کاره‌وه و جێبه‌جێ ده‌کرێن.
سه‌رۆکى شاره‌وانیی هەڵەبجە ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: به‌ده‌ر له‌م پرۆژانه ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى دیکه له به‌رنامه‌ى کاردایه بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بکرێت و ئێستا له دیوانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکرێت، هەڵەبجە پێویستى به خزمه‌تگوزاریى زۆر هه‌یە و، ته‌واوى ئه‌م پرۆژانه‌ى که پێشکه‌شمان کردووه هیودارین وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى پێویستیان له‌باره‌وه بدات و هەڵەبجە بچێته قۆناغێکى باشتر له‌وه‌ى که ئێستا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.