ئه‌مڕۆ سێشهمه 6 ى 7 ى 2021 ، خاتوو سێرێنا مۆرۆنی ، كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كۆبۆوه.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سەرۆک سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ ئەو هەموو هاریکارییانەی لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەش بە هەرێمی کوردستانی کردووە و ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ هەماهەنگی و کاری زیاتر لەگەڵ ئیتالیا نیشان دا، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لای خۆیەوە کونسولی ئیتالیا دڵنیایی دا کە وڵاتەکەى بە گرنگییەوە لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و مانەوەی هێزەکانی ئیتالیاى لە چوارچێوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا و بەردەوامیى هاریکارییە سەربازییەکان بۆ هەرێمى کوردستان بە گرنگ دەزانێت، هەروەها هیوای خواست هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بەتایبەت لەڕووی گەشەی دیموکراسى بەرقەراربوونی ئاسایش و ئازادییەکانەوە.
لە کۆتاییدا جێگری سەرۆک هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەڕێز کونسولی ئیتالیای لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کار وئەرکى داهاتووی بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.