له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مریكا به‌قه‌رزی درێژخایه‌ت پڕۆژه له كه‌رتی كاره‌با له هه‌رێم جێ به‌جێده‌كات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: بۆ ئەم مەبەستە، لیزا بۆدۆنڵی بەرپرسی دیسکی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا بە خستنەڕووی پرۆژە ستراتیژییەکانی کارەبا، باسی لەم سێ بوارەی خوارەوە کرد، کە پێویستی بە پرۆژەی وەبەرهێنانە:
دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سوتەمەنی گازی بەفیڕۆچووی کێلگە نەوتییەکان،
- پرۆژەی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا،
- راکێشانی هێل و دامەزراندنی وێستگەی 400KV،
- راكێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دهۆک،
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كرا.
ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پرۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.