Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:46

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە: هەموو هێزەکان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و یەک مەرجەعیان دەبێت

کوردستان TV
100%

حیکمەت محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: هەنگاوەکانی یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە جێگەی دڵخۆشین، چونکە بۆ جاری یەکەمە بە کردار هێزەکانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەخرێنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەتایبەتی ئێستا هەردوو هێزی پشتیوانیی یەک و دوو خراونەتە سەر وەزارەت.
دەشڵێت: تێکەڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی هەموو هێزەکانی دیکە بخرێنە سەر هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ.

حیکمەت محەمەد ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: "یەکێک لە کاریگەرییەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەوەیە یەک سەرچاوەی بڕیاری دەبێت، واتە مەرجەعی هێزە چەکدارەکان فەرماندەی گشتیی هێزە چەکارەکان دەبێت و وەک پێشتر چەندین هێز و سەرچاوەی بڕیاری نابێت، ئێمەش لە پەرلەمان چاودێریی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.