Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:02

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا

سەکۆی ئەو مووشەکانەش دۆزایەوە کە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدی پێ کرایە ئامانج
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بڵاوی رایگه‌یاند كه‌ درەنگانی شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەكه‌یان و فڕۆکەکەش بەهۆی سیستمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێندراوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە ، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە دەکەین و هەموو رێکارێکیش دەگرینەبه‌ر. 

11

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، سەکۆی ئەو مووشەکانەیان دۆزیوەتەوە کە سێ مووشەکی لەسەرەوە ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراوە و دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی سێ مووشەک لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دەست پێکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری کیایان دۆزیوەتەوە کە لە قەزای هیت بەجێهێڵدراوە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلەکە سەکۆی ئەو مووشەکانەی تیادابووە کە مووشەکەکان لەسەرییەوە ئاراستەکراون.

33

پێشتر گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندبوو "کاتژمێر 14:45ی رۆژی دووشەممە، سێ مووشەکی جۆری کاتیوشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە".

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاندبوو کە مووشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق کراوە و ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

ناوە ناوە مووشەکی کاتیوشا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکرێن، بێ ئەوەی ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەبارەی ھێرشەکانەوە رابگەیەنێت.

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق و یەکێکە لەو بنکانەی کە ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.