وەزارەتی كارەبا، بەردەوامە لە پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەك و ژمارەیەك تەلەفۆنی تایبەتیش تەرخان دەكرێت بۆ پەیوەندیكردنی هاووڵاتیان لەكاتی بوونی كێشە و گرفت لە پێوەرەكانیان.
کەمال محمد، وەزیری کارەبای حكوومهتی ههرێم لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێوەری زیرەک داوای خێراترکردنی پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان کرد.
پێداگیریشی لەسەر باشتر و خێراترکردنی خوێندنەوە و خزمەتگوزاریی تایبەت بە پێوەری زیرەک بۆ کارئاسانی و هاوکاریی هاووڵاتیان لەکاتی روودانی هەر گرفتێک کرد.
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 740 هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک تەلەفۆنی تایبەت بۆ پەیوەندیکردنی هاووڵاتیان لەکاتی بوونی کێشە و گرفت لە پێوەری زیرەک خرانەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.