كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: بڕیاردراوە رۆژی چوارشەممە حهوتی تەمموز بە شێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوایانکردوە نوسینگەکانی کۆمسیۆن لەپارێزگاکانی عێراق ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە تەواو بکەن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، حهوتی تەمموز بە شێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دەكرێت، بۆیە داوایانکردوە نووسینگەکانی کۆمسیۆن لەپارێزگاکانی عێراق ئامادەکارییەکان تەواو بکەن بەمەبەستی دیاریکردنی لیستی كاندیدەكان بە رێگەی ئەلیكترۆنی.
كۆمسیۆن داواشی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە ناوی مامۆستایانی زانکۆیان بە لیستێک بۆ رەوانە بکرێت، چونکە مامۆستایانی زانكۆ دەكرێن بە بەڕێوبەری بنکەکانی دەنگدان، هەروەها پێدانی ژمارە بە كاندیدەكان ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەكانی پێشو نابێت و بەشێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دیاری دەکرێت.
بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخته له عێراق بەڕێوەبچێت، کە بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سێ هەزار و پێنج سەد و بیست و سێ) کەس خۆیان کاندید کردووە، لەو ژمارەیەش نۆسهد و سی و شهش ژن کاندیدن و رێژەی سهدا بیست و پێنجیان لە هەڵبژاردنەکە سەردەکەون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.