وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند کە کۆمپانیاکانی بریتیش پێترۆلیۆم-ی بەریتانی و لۆک ئۆیل-ی رووسی بیر لەوە دەکەنەوە کە عێراق بەجێبھێڵن.
ئێحسان عەبدولجەبار روەزیری نەوتی عێراق، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایدهگهێنێت: کۆمپانیای 'بریتیش پێترۆلیۆم-ی بەریتانی پێی راگەیاندبووین کە دەیەوێت لە عێراق بکشێتەوە و نیازی نییە وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتدا لە عێراق بکات و دەیەوێت دەستبەرداری کێڵگەی نەوتی رومێلە بێت لە پارێزگای بەسرە.
راشیگەیاندووە: ھەروەھا کۆمپانیای لۆک ئۆیل-ی رووسی ئاگاداری کردووینەتەوە کە دەیەوێت پشکەکانی خۆی لە کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنەــ٢ لە پارێزگای بەسرە بە کۆمپانیایەکی چینی بفروشێت.
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەیشداوە کە حکوومەتی عێراق سوورە لەسەر شەراکەت لەگەڵ کۆمپانیای لۆک ئۆیل و پاڵپشتی لێ دەکات بۆ باشترکردنی ژینگەی وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتدا و نووسیوویەتی:
ھەروەھا پەیوەندی باشمان لەگەڵ کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم-ی بەریتانی ھەیە و وێرای بەرەنگارییەکانی ژینگەی وەبیرھێنان، بەڵام تەواوی حەقدەستی کۆمپانیاکەمان داوەتەوە.
2 کۆمپانیای گەورەی جیهانی بواری نەوت بیر لە جێھێشتنی عێراق دەکەنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.