بەپێی ماڵپەڕى al-monitor، بەپشتبەستن بە گووتەى نوێنەرى کاتى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆن گۆدفرێی، بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنى داعش، رێکخراوى تیرۆریستى داعش هەوڵدەدات سوود لە رەوشى خراپى ئابوورى عێراق و سووریا ببینێت تاوەکو سەرلەنوێ خۆى بونیاتبنێتەوە. بەتایبەتیش، داعش هەوڵدەدات کە بوونى هەبێت لەو شوێنانەى دۆخى ئابورى تیایاندا زۆر خراپە.
بەپێی ناوبراو، هەژارى، نایەکسانى و نادادوەرى لە عێراق و سوریادا، پاڵدەنێت بە زۆربەى گەنجەکانەوە تاوەکو پەیوەندی بکەن بە گروپە تیرۆریستییەکانەوە، لەناویشیاندا داعش. هاوکات، بوونى زیندانییەکى زۆرى داعش لە سوریادا کە ژمارەیان دەگاتە 43 هەزار ژن و پیاو و منداڵ، هەڕەشەیەکى ئەمنى گەورەن بۆسەر ناوچەکە و دەرەوەشى.
بەپێی ماڵپەڕى telegraph و The Guardian، سەدان ئافرەتى داعش لە کەمپى زیندانییەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى سووریادا"ئەلهۆل"، بە قاچاخ براونەتە دەرەوەى کەمپەکە لە رێگەى پێدانى بەرتیلەوە. ئەم ئافرەتە داعشیانە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەى پارە لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئەمەش، لە رێگەى بەکارهێنانى پرۆفایلى جیهادیانەوە هەڵدەستن بە دۆزینەوەى پیاو و لە رێگەى ئینتەرنێتەوە شوویان پێدەکەن. هاوکات، سوودیان لێوەردەگرن تاوەکو پارەیان بۆ رەوانەبکەن و بتوانن خۆیان لە کەمپەکە دەربازبکەن.
داعش هەوڵدەدات سوود لە داڕوخانی یٔابورى عێراق و سووریا وەربگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.