رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بەهۆی دروستبوونی ئازار لە ریخۆڵە ئەستوورەیدا گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی رۆما خەوێندرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ڤاتیکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە پاپا پێشتر بەهۆی تەسکبوونی دیواری کۆڵۆنیەوە پلانی نەشتەرگەری داناوە و دوا نیوەڕۆی رۆژی یەک شەممە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جملی لە رۆما.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پاش نەشتەرگەریەکە زانیاری سەبارەت بە رەوشی تەندروستیی پاپا دەخرێتەڕوو.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی ئیتاڵیادا بڵاوکراوەتەوە، پاپا فرانسیس کە پاش نیوەڕی رۆژی یەک شەممە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، کاتەکانی ئێوارە نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام دراوە.
ئاماژە بەوەیش کرا پاپای تەمەن85 ساڵ لە پاش نەشتەرگەریەکە پێویستە نزیکەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.