ئيبراهيم برۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پ ك ك و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنی رایگه‌یاند :
به‌راستی له سه‌ره‌تادا كه پ ك ك دروست بوو دروشمی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتبوو به‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ رزگاربوونی كوردستان ده‌كات كه‌چی ده‌بینین ئێستا هه‌وڵه‌كانی په‌كه‌كه بۆ به دیموكراتبوونی توركیایه له سه‌ر حیسابی باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان ، كه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ناسه‌قامگیری ده‌كات له‌و ناوچانه.
ساڵی 1984 دوای رێككه‌وتنی په‌كه‌كه‌و حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوو له سوریا ، زیانێكی گه‌وره‌ی له كورد دا له رۆژئاوای كوردستان .
له 2011 رژێمی داوای له په‌كه‌كه كرد كه هه‌ندێ ناوچه به وه‌كاله‌ت راده‌ستی ئه‌وان بكات ، زه‌ره‌ریش ئه‌وه‌یه كه دژایه‌تی پارته سیاسییه‌كانی كوردی سوریای ده‌كرد و به‌رگری له رژێمی سوریا ده‌كرد . دواتر په‌كه‌كه چوونه ناو ده‌ڤه‌رێك كه عه‌ره‌ب بوون ، ئه‌وه‌ش زیانێكی دیكه‌یه كه ئێستا و له ئاینده‌شدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به شێوازێك تۆڵه له كورد ده‌كه‌نه‌وه و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌وان نه‌یانهێشت كورد دۆستی نه‌بێت . وا ده‌رواننه كورد كه كورد زاڵمه و زوڵمی له‌و ناوچانه كردووه .
مه‌ترسیمان هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بكشێته‌وه ئه‌وه‌ش هۆكار ده‌بێت كه تۆڵه له كوردی رۆژئاوا بكرێته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه . سالی 2012 تا ئه‌مرۆ 3 دانیشتن به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی پارته سیاسییه‌كانی كورد و په‌یه‌ده هه‌وڵی بۆ درا ، به‌ڵام به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنی بۆچوونه‌كان نه‌توانرا ئه‌و هه‌وڵانه بقۆزرێته‌وه و به قازانجی كورد ته‌واو بێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.