سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری ( جه‌هه‌په) كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو كه حه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن داواكاری گشتی توركیاوه، كه‌یسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا كرابوو و له لایه‌ن كۆمسیۆنی دادوه‌ری په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت زیندانی بكات.
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو له گوتارێكدا باسی له‌وه كردووه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا بۆ چاوترساندنی خه‌ڵك و چاوترساندنی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه قڵێجدارئۆغڵو زیندانی بكات.
ناوبراو گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌ك له ئێوه بڵێ له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه چی دیكه توركیا شوێنی ژیان نییه، حه‌قی حه‌لال ناكه‌م چونكه توركیا جێگایه‌كی باشه بۆ ژیان به‌لام ئه‌وانه‌ی توركیا ئیداره ده‌كه‌ن توركیایان تێكداوه بۆیه پێویسته ئێمه كار له‌سه‌ر تێكدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بكه‌ین كه توركیای تێكداوه و توركیا بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی جارانی كه بۆ ژیانی هه‌ركه‌س گۆنجاو بێت.
قڵێجدارئۆغڵو خه‌تاب به ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌وێری با پێكه‌وه حهسانهكانمان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، با بزانم تۆ ده‌توانی چی له من بكه‌ی؟ هێزی تۆ ئه‌وه‌نده نییه كه بتوانی له‌مه‌ی كه تا ئێستا كردووته شتی زیاتر بكه‌ی.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه حه‌فته‌ی رابردوو كه‌یسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی 21 ئه‌ندام په‌رله‌مان راده‌ستی په‌رله‌مان كرابوو كه له نێویانیشدا سه‌رۆكی جه‌هه‌په كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو هه‌یه.
ئه‌رده‌لان گۆران
سه‌رۆکی گشتی پارتی گه‌لی کۆماری: ده‌یانه‌وێت من زیندانی بکه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.