هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە، تێکشکاندنی دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی حووسییەکانی لە رۆژئاوای یەمەن راگەیاند.
هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە کە پشتیوانی لە حکوومەتی یەمەن دەکەن، تێکشکاندنی دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی حووسییەکانیان کە ئێران پشتیوانیان دەکات لە پارێزگای حودەیدە رۆژئاوای یەمەن راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاویکردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە لە نزیک بەندەری سڵێف لە پارێزگای حودەیدە خۆرئاوای یەمەن، دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی حووسییەکانیان لەناوبردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''دوو بەلەمی سەربە حووسییەکان کە لە نزیک بەندەری سڵێف ئامادەکرابوون بۆ ئەنجامدانی هێرش، خاپوور کران''.
بەندەری سڵێف لە باکووری خۆرئاوای پارێزگای حودەیدە، لەو ناوچانەیە کە لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیاکانی حووسیەکاندایە.
حووسییەکان هێشتا روونکردنەوەیان سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
لە یەمەن کە ماوەیەکی زۆرە ناسەقامگیری سیاسیی دەگوزەرێت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکوومەت و حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.