ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رابردوودا بریتی بووە لە 13 هەرێم کە بەسەر هێزەکانی "ئیمپراتۆریەتی رووسی، بریتانیا، یٔیمپراتۆریەتی فەڕەنسی، هۆڵەندا، دانیمارک، ئیتاڵیا، ساکۆنی، پۆڵەندا، بەلجیکا، ئیسپانیا، پورتوگال" دابەش کرابوو و، بەشێكی کەمیش هی رەشپێستەکان و هندییە سوورەکان بوو.
لە ساڵی 1765 جەنگ لە لایەن 13 کۆڵۆنییەکەی بریتانیا دژی سیاسەتی کۆنگرێسی بریتانیا و پەرلەمانی بریتانیا هەڵگیرسا.
لە ساڵی 1768 بەرەی شۆڕش پێكهێنرا و چەکیان هەڵگرت و چەند شارێكیان گرت، بەتایبەت بۆستن و نیویۆرک، بەرەی شۆڕش لە 18 یەکەی سەربازیی پێک هاتبوون. هەر 18 یەکە سەربازییەکە توانییان رووبەڕووی بریتانیا ببنەوە، شۆڕش فراوان بوو تا لە 1774 توانییان گشت بەرپرسانی ئینگلیز لە کۆنگرێس دەرکەن و لە 4ی تەمووزی 1776 بڕیاری سەربەخۆییان دا.
لە 1781، چلوپێنج هەزار سەربازی هێزی تایبەتی بریتانیا لەلایەن جەنهڕاڵ جۆرج واشنتۆنەوە بە دیل گیران، لە 1783 بریتانیا پەیمانی ئاشتی مۆر کرد و، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزرا، سەرەتا لە 13 ویلایەت پێکهاتبوو.
ئەمریکا دژ بە داگیرکاری و ژێردەستەیی شۆڕشی کرد و بوو بەو وڵاتە زلهێزەی جیهان، کە دەستی لە گۆڕانکارییەکانی جیهاندا هەبێ.
ئهمڕۆ رۆژی سهربهخۆیی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکایه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.