سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی سەڵماس و هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه، بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهكشهمه 4 ى 7 ى 2021 ، سزای سێدارەی دوو برای کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی داوود قاسم زاده و بەهائەدین قاسم زاده لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئەم دوو برایە له ساڵی 2009 بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دیکە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا.
ههنگاو راشیدهگهێنێت: کە داوود قاسم زاده لە کاتی دەستبەسەر کران بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە و زۆر بە سەختی جووڵەی کردووە.
هاوکات، سزای سێدارەی ئەنوەر عەبدوڵڵاهی خەڵکی مەهاباد جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ئەو دوو برایە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوویەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.