Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:12

د.سامان شاڵی: سێکته‌ری کاره‌باو ته‌واو سێکته‌ره‌کان له‌ عێراق شکستی هێناوه‌

کوردستان TV
#7
100%

دكتۆر سامان شاڵی رایگه‌یاند: له‌ عێراق چه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ره‌ڵایی كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت.

دكتۆر سامان شاڵی له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ عێراق به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پرسی كاره‌باو نه‌بوونی پرسێكی سیاسییه‌ ، بۆ ئه‌وه‌یه‌ كاره‌با نه‌بێته‌ هۆی بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی و ئابووری وڵات ، هه‌روه‌ها نه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بچێته‌وه‌ سه‌ر كار و ده‌رفه‌ت واڵا نه‌بێت بۆ هاووڵاتیان كه‌ هه‌ڵی كار بدۆزنه‌وه‌ .

دكتۆرسامان شاڵی رایگه‌یاند: وڵاته‌ ئیقلیمییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن عێراق لاواز بكه‌ن، له‌ لایه‌ك ئێران ده‌یه‌وێ عێراق بكاته‌ دارده‌ستی خۆی، میسر له‌ لای خۆی رایده‌كێشێ ، توركیا و قه‌ته‌ر هه‌وڵی راكێشانی عێراق ده‌ده‌ن بۆ لای خۆیان .

شاڵی رایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی لاوازه‌ ، مسته‌فا كازمی كوتله‌ی نییه‌ له‌ ناو په‌رله‌ماندا ، قسه‌كانی زۆر به‌ لاوازی سه‌یر ده‌كرێت ، نه‌ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی پشكی مانگێكی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ناره‌زایی هه‌ندێ لایه‌نی شیعی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

گوتیشی: فه‌وزایه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ عێراق ، له‌ ناو هێزی ئه‌منی و سوپا ، جگه‌ له‌ سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ ، چه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ره‌ڵایی كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت .

پرسی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكاری دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فشارێك دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بێنن .

هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وانه‌یه‌ هۆكارێك بێت بۆ گۆرانكاری ئه‌ویش بۆ گۆرانی شێوازی ده‌نگدان ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

دارشتنی :سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.