Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:59

کونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر : ده‌کرێت هه‌رێمی کوردستان ببێته‌ دوبه‌ی عێراق

کوردستان TV
100%

جه‌یمس سۆرنتن ،كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی گوتی: به‌ڕاستی چێژم له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانم له‌گه‌ڵ كورده‌كان و گه‌شتكردن به‌ناو كوردستاندا بینیوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: من هه‌میشه‌ ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌م دێته‌وه‌ یاد، كه‌ به‌رده‌وام لێم كراوه‌و هیوادارم هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌هێزه‌وه‌ بۆ به‌هێزتر هه‌نگاو بنێت.

سۆرنتن ده‌شڵێت: هه‌لێكی زۆر مه‌زن هه‌یه‌ لێره‌دا، من چوار خواستم هه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ بریتییه‌ له‌ ..

 یه‌كه‌م: كورد به‌ یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌، پێویسته‌ یه‌كگرتوو بن تا كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن.

دووه‌م: گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌ ئارادایه‌، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستانی عێراق ببێته‌ دوبه‌یی عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ پێویستی به‌ چاكسازییه‌كی رژد و بنچینه‌یی هه‌یه‌.

سێیه‌م: هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری له‌ پێوه‌ره‌ باڵاكانی مافه‌كانی مرۆڤ بكات، له‌ناویان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی راده‌ربڕینه‌وه‌ هه‌یه‌، دوایین راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وانه‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌م بواره‌دا ئه‌نجام بدرێن.

چواره‌م: هه‌رێمی كوردستان تێڕوانینی هه‌یه‌ بۆ عێراق به‌گشتی و له‌ به‌غدا كار بۆ به‌دیهێنانی ده‌كات.

كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر  ده‌شڵێت: بوونی عێراقێكی به‌هێز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ریتانیا له‌ زۆر بواردا پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.