Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:22

 پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کۆمه‌ڵگای مه‌لائۆمه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ى خۆی به‌ چه‌قۆ کوشت ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر (7 و 28 خولەكی بەیانی) بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی (شاوێس)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە رووداوی كوشتنی ئافرەتێك بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە كۆمەڵگای (مەلائۆمەر) لەسەر كێشەیەكی خێزانی بە ناوی (عائیشە مەحمود محەمەد) خاوەن پێنج منداڵ و (تەمەن 42 ساڵ) ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دەست بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی چڕ كرا و دەركەوت كە تۆمەتبار لە شوێنی رووداو هەڵاتبوو.

ڕاشیگه‌یاند:  بۆیە بە زوویی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و دەمودەست فەرمانی دەستگیركردنی بكوژەكە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەسەر هەموو بازگە و خاڵەكانی پشكنین و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكاندا گشتێنرا و توانرا هەر ئەمڕۆ 2/7/2021، بكوژی ئافرەتەكە بە ناوی (ن. ع. م) لە ماوەی پێنج كاتژمێر لە دوایین خاڵی پشكنینی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان، دەستگیر بكرێت.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمەتباری ناوبراو، كە وتەی وەرگیرا و دانی نا بە تاوانەکەیدا، بە هاوكاریی و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرگەسوور/ بازگەكان و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران/ بەشی جووڵانەوە، قۆڵبەست كرا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆمانیان ئاڕاستە دەكەین و دڵنیاییش دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكەی هەولێری پایتەخت و پارێزگاکانی تر، لە پێناو پاراستنی ژیان و ماڵ و سامانی هاووڵاتیان و چەسپاندنی سەروەریی یاسادا، بە یەك تیم كار دەكەین و هەمووشمان خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەی هاووڵاتیان دادەنێین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.