Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:04

مسته‌فا کازمی له‌باره‌ی نه‌مانی کاره‌با له‌ چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراق هاته‌ ده‌نگ

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبای عیراق دەردەكات، ئه‌م بریارانه‌ دوای ئه‌مه‌ هات شەوی رابردوو، كارەبای عیراق تووشی كێشەی گەورە بووەتەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاتووه‌، مسته‌فا کازمى،   شانەیەکى قەیران بەمەبەستى روبەڕوبوونەوەى کێشەى کارەبا پێکدەهێندرێت کە هەریەکە لە وەزارەتى کارەبا و نەوت و دارایی و ناوخۆ و ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیران ئەندام دەبن تیایدا.

پاش ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 15 کاتژمێر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بڕا، لەسەر بریاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی نەوت راسپێردرا بەدابینکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان.

یه‌كێك له‌و بریارانه‌ هاتووه‌ پێویستە هۆکارى دارایی و هونەرى و لۆجستى خێراى وەزارەتى کارەبا بکرێت و زیادەڕۆییەکان بۆسەر دامەزراوە کارەباییەکان لاببرێت، هه‌روه‌ها تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە زێدەڕۆیکردن لەسەر کەرتی کارەبا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتى کارەباى عێراق  ئه‌مرۆ هه‌ینی رایگەیاند: لەئێستادا لەچەند پارێزگایەکى باشوور و ناوەڕاست، پێدانى کارەباى نیشتمانى راگیراوە.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.