وەزارەتی کارەبای عێراق رایگهیاند: شەوی رابردوو بەشێوەیەکی تەواو لەهەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كارهبا پچراوه.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ هەینى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نەبوونی کارەبا لەئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ لەکارکەوتنی سیستمی گشتیی کارەبا بەشێوەیەکی تەواو لەهەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
له راگهیهندراوهكه ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵەی تەكنیكی و كێشەی تەكنیكی گەورەش هەبووە كەوای كردووە تەواوی وێستگەكانی بەرهەهێنانی كارەبا لەعیراق لەكاركردن بوەستن.
ئاماژه بهوهشكراوه کەمکردنەوەى مێگاواتەکانى کارەبا بەو ئاستە بەرزە وایکردووە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێوەی ئۆتۆماتێکی بکوژێنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پلەکانی گەرما لەناوچە و پارێزگاکانی عێراق 50 پلە تێدەپەڕێنن و ڕۆژانەش لە چەندین ناوچە خۆپیشاندان لەبەر نەبوون و کەمی کارەبای نیشتمانی ئەنجامدەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.