Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:32

تورکیا .. پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 20 په‌رله‌مانتار هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

زۆربه‌ی زۆریان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ن
کوردستان TV
100%


كۆمیسیۆنی دادوه‌ری په‌رله‌مانی توركیا، كه‌یسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی 20 ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیای كه‌ له‌ نێویاندا سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په‌ كه‌مال قڵێجدارئۆغڵویش هه‌یه‌، په‌سه‌ند كرد و كه‌یسه‌كه‌ی روانه‌ی لێژنه‌ی گشتی په‌رله‌مان كرد.
له‌ كه‌یسه‌كه‌دا بێجگه‌ له‌وه‌ی داوا كراوه‌ كه‌ پارێزبه‌ندی سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په‌، كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، هاوكات داوا له‌ په‌رله‌مان كراوه‌ كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ په‌له‌ له‌ په‌سه‌ند كردنی كه‌یسه‌كه‌ بكات.
هه‌ر چه‌ند زۆربه‌ی زۆری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  پارێزبه‌ندییه‌كه‌یان كراوه‌ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ن، به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی پارته‌ جیاجیاكانی وه‌كو ئیی پارتی و جه‌هه‌په‌یش هه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ نێو كه‌یسه‌كه‌دا داوا كراوه‌ كه‌ پارێزبه‌ندی تاقه‌ په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری پارتی هه‌رێمه‌ دیموكراتیكه‌كان سالحه‌ ئایده‌نیزیش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.