Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 23:05

ئاگادارییه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، سه‌رجه‌م پێشه‌نگا‌و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە و رایده‌گه‌ێنێت: بڕیاری كاركردن به‌ سیستمى گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ١/٦/٢٠٢١ درێژکراوەتەوە بۆ ١/٨/٢٠٢١ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆگونجاندنى پێشه‌نگاو كۆمپانیاكانه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دا .
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راشیده‌گه‌ێنیت: پێویسته‌  تا رۆژی ١/٨/٢٠٢١ سه‌رجه‌م پێشه‌نگاو كۆمپانیاكان خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبه‌ستی یٔه‌لیكترۆنی بگونجێنن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی هاتوچۆ مامه‌ڵه‌كانیان كاری پێناكرێت.
 له‌كۆتاییدا هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: كاركردن به‌ سیسته‌مى گرێبه‌ستى ئه‌لیكترۆنى بۆیٔه‌وه‌یه‌ خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا له‌فرۆشیاره‌وه‌ بۆ كڕیار بگوازرێته‌وه‌...

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.