ئەڵمانیا کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان راگهیاند و بەمەش کۆتایی بە نزیکەی بیست ساڵی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا هێنا.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان تەواو کردووە، بەمەش کۆتایی بە نزیکەی بیست ساڵی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا هێنا کە شان بە شانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە لەو وڵاتەدا له ئهركدابوون.
ئەم کشانەوەیەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان دوای ئەوە هات ئەمەریکا بڕیاریدا تاوەکو یانزەی مانگی ئهیلول سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.
ئانگرێت کرامپ کارینباوەر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژهی بهوهكردووه كه دوای نزیکەی بیست ساڵ مانەوەمان دوایین سەربازەکانی بۆندسوێر ئەم ئێوارەیە ئەفغانستانیان جێهێشت.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سوپاسی سەرجەم ئەو سهد و پهنجا سهربازهی ئهڵمانیای کرد کە لە ساڵی دوو ههزار و یانزهوه خزمەت دەکەن، هەروەها ستایشی ئەوانەشی کرد کە لەوێ کوژراون یاخود برینداربوون، وتیشی ئێوە لەبیر ناکرێن.
بەگوێرەی سوپای ئەڵمانیا لە ساڵی دوو ههزار و یانزهوه پهنجا و نۆ سەربازی ئەڵمانی لە ئەفغانستان کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.