Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:57

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر شانۆگه‌ریی (وه‌ک قه‌قنه‌س ده‌سووتێم) نمایش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌شه‌ممه‌30-6-2021 گرووپی شانۆی هه‌واری شاری كه‌ركووك، شانۆگه‌ریی (وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم) له‌ شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كات.

شانۆگه‌ری (وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم)  له‌ نووسینی (گه‌زیزه‌ عومه‌ر)ه‌ و له‌ ده‌رهێنانی (نه‌ژاد نه‌جم)ه‌ و له‌ نواندنی (هه‌وار فارس)ه‌ و ڕووناكی (هونه‌ر شه‌وقی و عه‌لی نه‌وزاد)ه‌ و میوزیك و ئاواز (سیروان عومه‌ر)ه‌ و دیكۆر (به‌رهه‌م یاسین)ه‌ و ڕاگه‌یاندنی گرووپ (عه‌لی ئاراس و یووسف كه‌ركووكی)ه‌ و دیزاینه‌ر (سامان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌)یه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ش (عه‌بدوڵا كاكه‌یی)یه‌

 شانۆگه‌ریی (وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم) له‌چه‌ندین فیستڤاڵێكی نێوده‌ڵه‌تیی به‌شداربووه‌ و چوار خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌ كوردستانیش بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ به‌ میوانداریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شانۆی هه‌ولێر، كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 30/6/2021 له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شانۆی هه‌ولێر ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ نمایش ده‌كرێت.

55

ئا- كامران

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.