Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 04:42

له‌که‌نه‌دا به‌هۆی گه‌رمای زۆره‌وه‌ 63 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رمای له‌ راده‌به‌ده‌ر كه‌ ویلایه‌ته‌كانی خۆرئاوای كه‌نه‌دای گرتووه‌ته‌وه‌، 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌نه‌داوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ به‌پێی داتاكانی یه‌كه‌كانی پۆلیس له‌ ویلایه‌تی بریتیش كۆڵۆمبیا، له‌ شاره‌كانی سورێ، بێرنه‌بی و ڤانكوڤه‌ر و ده‌وروبه‌ریان، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 63 كه‌س به‌هۆی گه‌رمای له‌ راده‌به‌ده‌ره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها تیمه‌كانی پۆلیس ئاشكرایانكردووه‌، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌سانی به‌ساڵاچوو بوون.

ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ی كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ بریتیش كۆڵۆمبیا، ئاڵبیرتا، یوكۆن و نۆرسوێست تێریتۆریز- گرتووه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه‌ به‌ "گومه‌زی گه‌رما" ناوده‌برێت.

هێشتا له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌وه‌ی بریتیش كۆڵۆمبیا و ژماره‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كانی ئالبێرتا شه‌پۆلی گه‌رماكه‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ و له‌ گوندی لایتن دوێنێ به‌ تۆماركردنی 47،9 پله‌ی سه‌دیی، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ مێژووی كه‌نه‌دادا تۆماركراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.