له گه‌ڕی پێنجه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی كۆپا ئهمهریكاو له گڕوپی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه به‌ڕازیل میوانداری كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا،ئه‌رژه‌نتین به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌ر زوو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌ستپێشخه‌ریان كردوو له خوله‌كی شه‌ش له رێی یاریزان ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز گۆڵی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا، پاشان به‌سوود وه‌رگرتنێكی لێدانی سزا لیۆنێل مێسی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوو گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد.
نۆ خولهك دواتر لیۆنێل مێسی دووه‌م گۆڵی خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست بۆلیڤیا بووه خاوه‌ن تاكه گۆڵی یاریه‌كه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له ڕێی یاریزان ئیرووین ساڤێدرا،پێنج خولهك دووای ئه‌م گۆڵه ئه‌رژه‌نتین له سه‌ر ده‌ستی یاریزان لاوتارۆ مارتینێز بووه خاوه‌ن چواره‌م گۆڵ .
یاریه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به كۆتا هات و ئه‌رژه‌نتین به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی دایه .
له کۆپا ئه‌مریکا ئه‌رژه‌نتین سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆلیڤیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.