له‌نۆیه‌مین ساڵیادی كۆچكردنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر، (جه‌لال به‌یار) سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر،مه‌زاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو نۆژه‌نكرده‌وه.
كۆمه‌ڵێك له‌هونه‌رمه‌ندانی دێرین وه‌ك ڕێز لێنان له‌م هونه‌رمه‌نده كه‌ته‌واوی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و پیری به‌هونه‌ری شانۆ‌و دراما به‌خشی گوڵی خۆشه‌ویستی و ڕێزلێنانیان خسته سه‌ر گڵكۆی هونه‌رمه‌ندی هه‌میشه زیندوو له‌دڵی هاوه‌ڵانی..
سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند سوعاد یونس سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد تیایدا رۆڵی هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یاری به‌رز نه‌خشاند .
پاشان هونه‌رمه‌ند فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌هه‌مان شێوه‌ی هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد یونس ئه‌ویش ڕۆڵی هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یاری به‌رز نرخاند..
دواتر هاوڕێ و هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كانی شانۆ، وته‌ی خۆیان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
له‌كۆتاییدا وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند (جه‌لال به‌یار) له‌لایه‌ن (جه‌مال دیلان) برای هونه‌رمه‌ند خۆێندرایهوهو كۆتایی به‌مه‌راسیمی ماتهمینهكه هات.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.