له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی باڵۆنێك له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، پێنج كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا.
دەستەی پەخشی بەریتانیا "BBC" بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ له شاری ئالبوكوێركو گه‌وره‌ترین شاری نیو مه‌كسیكۆ، باڵۆنێكی ره‌نگ په‌لكه‌زێڕینه‌یی خۆی كێشاوه به هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا.
گوته‌بێژی پۆلیس، بیلبهرت گاڵهگۆس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ رووداوەکە له رۆژئاوای شاره‌كه روویداوه و له ئاكامدا، چوار كه‌س هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌یشیان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
بیلبهرت گاڵهگۆس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه باڵۆنه‌كه له ته‌له‌كانی هێڵی تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا ئاڵاوه كه كاره‌با بۆ 13 هه‌زار ماڵ دابین ده‌كات و دواتر كه‌وتووه‌كه سه‌ر میچی ماڵێك، به‌شی سه‌رنشینانی باڵۆنهكهیش كه‌وتووه‌ته ناو كۆڵانێك.
دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی هاتوچۆی نیشتمانی و فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانیی فیدراڵی ئه‌مریكا له هۆكاری رووداوه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.