روانگه‌ی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگه‌یاند: چوارده هەزار كەس لەژێر ئازار و ئەشكەنجەی هێزەكانی بەشار ئەسەدا گیانیان لەدەست داوە.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: لە میانی جەنگی ناوخۆی سووریادا كە پێی ناوەتە ساڵی یازده‌هه‌مین ساڵییه‌وه بەلایكەم چوارده هەزار كەس لەژێر ئازار و ئەشكەنجەی هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەدا گیانیان لەدەست داوە.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بەبۆنەی رۆژی هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ ئەشكەنجەدراوان راپۆرتێكی لەبارەی ئەشكەنجەدراوانی سووریا بڵاو كردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتە لەگەڵ راپەرینی گەلی سووریا لە ئاداری دوو هه‌زارو یازده تاكوو ئێستا چوارده هەزار و سێسه‌د و سی و هه‌شت كەس لەژێر ئازار و ئەشكەنجەی هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەددا گیانیان لەدەست داوە كە سه‌دو حه‌فتاو سێ كه‌سیان منداڵ و حه‌فتاو چوار كه‌سی دیكه‌شیان ئافره‌ت بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رژێمی ئەسەد بە درێژایی ماوەی جەنگی ناوخۆ یەك ملیۆن و دوو سه‌د هەزار سووری دەستبەسەر كردووە و ئازاری داون و تاكوو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە سه‌د و سی و دوو هەزار كەسیشیان نادیارە.
لە راپۆرتەكەدا بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە رژێم رێگە نادات ئەو كەسانە دادگایی بكرێن كە ئەشكەنجەی دەستبەسەركراوانیان داوە، باس لەوە كراوە كە هەرچەند رژێم لە دووی ئایاری دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك لێبوردنی گشتی دەركردووە، كەچی لە ماوەی ئەم حەوت هەفتەیەی دواییدا سه‌د و په‌نجاو نۆ كەسی دەستبەسەر كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.