کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی عەلی دایی ئەستێرە و ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئێرانی کرد، بەبۆنەی پیرۆزباییکردنی لە کریس لەبەر هاوتاکردنی ریکۆردەکەی.
رۆناڵدۆ لە گەڕی کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی دوو ههزارو بیست دووجار گۆڵی لە فەرەنسا کرد و ژمارەی گۆڵە نێودەوڵەتییەکانی بەرزکردەوە بۆ سهتو نۆ گۆڵ، کە یەکسانە بە ژمارەی گۆڵە نێودەوڵەتییەکانی دایی، کە تاوەکو ئێستا ئەو بەتەنیا خاوەنی ریکۆردی مێژوویی بوو، لە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی.
دایی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ رۆناڵدۆ ناردبوو، و نووسیبووی: جوانترین پیرۆزبایی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەم، کە یەک گۆڵی ماوە بۆ شکاندنی ریکۆردە مێژووییەکەم، لەبارەی ژمارەی گۆڵە نێودەوڵەتییەکان.
رۆناڵدۆ لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیدا، وەڵامی علی دایی داوەتەوە و نووسیویەتی "پاڵەوانە راستەقینەکان بۆ هەمیشە وەک پاڵەوان دەمێننەوە، من زۆر شانازی دەکەم کە ئەم جۆرە وشانە لە ئەفسانەیەکی مەزنی وەک تۆوە دەبیستم، سوپاس عەلی دایی.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لە سێ یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی کرد بۆ قۆناخی شازدهی یۆرۆی دوو ههزارو بیست،کە تێیدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە، ئەو تاوەکو ئێستا گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەیە
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.