Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:27

سه‌رۆکی ریال مه‌درید ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشکرا کرد ، که‌ یانه‌که‌ به‌ نیازه‌ له‌م هاوێنه‌ ده‌ستبه‌رداریان بێت

کوردستان TV
100%


به‌ هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی به‌رۆكی سه‌رجه‌م یانه‌كانی گرتووه‌ له‌و دوو ساڵه‌ی رابردوو به‌هۆی بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئاماده‌ نه‌بوونی جه‌ماوه‌ر له‌ یاریگاكان ، یانه‌كان ناچارن ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكیان بن .
 فلۆرینتۆ پێرێسی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كرد ، كه‌ یانه‌كه‌ به‌ نیازه‌ له‌م هاوێنه‌ ده‌ستبه‌رداریان بێت . 
پێرێز له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتی به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی تووشما بووه‌ بریارمان داوه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان (مارسیلۆ ،ئیسكۆ ، بێڵ ، ماریانۆ دیاز ، دانی سیبایۆس ، فاییخۆ ، یۆڤیتیش ، ئۆدریۆ زۆلا ،ئیبراهیم دیاز ).
جێگای باسه‌ له‌ وه‌رزی رابردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نازناوی لالیگای به‌ده‌ست هێناو رال  مه‌درید نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ خولی یانه‌كانی ئیسپانیا بكات، دوای كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌ش زێدانی راهێنه‌ر وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێناو ئه‌نشیلۆتی ئیتالی شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه‌و له‌ هه‌فته‌ی رابردووش یانه‌كه‌ به‌فه‌رمی رۆیشتنی سێرجیۆ رامۆسی له ریزی میرنگی راگه‌یاند.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.