سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا رایگهیاند: پلان هەیە لە 1ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاوێتە دەست بە پرۆسەی خوێندن بكرێتهوه.
لەسەر بانگهێشت و داوای لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلهمانی کوردستان، دكتۆر ئارام محهمهد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کورستانی کرد.
دواتر لەگەڵ لیژینەی پهروهرده و خوێندنی باڵای پهرلهمانی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پانزە بابەتی و پرسەی دەست نیشانکرابوون كۆبووهوه.
دوای کۆبوونەوەکە لەکۆنگرەیەی رۆژنامەوانیدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو تیایدا عەبدولسەلام دۆلەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دهدهین و بەبەشداری وەزارەتی پەروەردە و وهزارەتی خوێندنی باڵا تیایدا کێشە و گرفت و داخوازییەکانی قوتابیان دهخەینەڕوو تا کاریان لەسەربکرێت.
عەبدولسەلام دۆلەمەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، داوامان لە وەزارتی خوێندنی باڵا كردووە پێدانی مۆڵەتی خوێندن فەرمانبەرانی گرێبەستیش بگرێتەوە و لە كۆبوونەوەی داهاتوویشدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەو بابەتە تاووتوێ دەكەین بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست، كە ژمارەیان 26 هەزار فەرمانبەرە لە هەموو وەزارەتەكان لەو ئیمتیازە سوودمەندبن.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی لەبارەی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ تایبەتەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچوونی باشی لەسەر ئەو پرسە كردووە و ئێمەش بەداداچوونمان كردووە كە ئەمساڵ زانكۆ تایبەتەكان پابەند بوون بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن.
لهلای خۆیهوه وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی رایگەیاند بڕیاره سەردانی ژمارەیەک وڵاتی پێشکەوتوو لەئەزموونی فێرکردن و تویژینەوە زانستی بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.