لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سامسون، پێنج گومانلێکراوی بەڕەگەز عێراقی دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناونیشانێکی دیاریکراو لە شارۆچکەی ئیلکئادم رێکخست.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پێنج گومانلێکراوی بەڕەگەز عێراقی بەتۆمەتی ئەوەی کە لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاکییان ئەنجامداوە دەستگیرکران، هەروەها دەستبەسەر ئامێرە دیجیتاڵەکانیاندا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.