لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم 24 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان لهخوار 18 ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوو، لانیکەم 24 هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 10 ژن و 14 پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان (2کچ و 1 کوڕ) ژێر 18 ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان بهم شێوهیه:
پارێزگای ئیلام: 3 حاڵەت (1 ژن و 2 پیاو)
پارێزگای کرماشان: 4 حاڵەت ( 2 ژن و2 پیاو)
پارێزگای سنە: 8 حاڵەت (2 ژن و 6 پیاو)
پارێزگای ئورمیە: 9 حاڵەت (5 ژن و 4پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: 15 حاڵەت (8 ژن و 7 پیاو)
هەژاری و بێکاری: 3 حاڵەت (1ژن و 2 پیاو)
نادیار: 5 حاڵەت (1ژن و 4 پیاو)
خەمۆکی: 1 حاڵەت (1 پیاو)
شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: 16 حاڵەت (9 ژن و 7 پیاو)
خواردنی حەب: 3 حاڵەت (3 پیاو)
خۆسووتاندن: 3 حاڵەت (1 ژن 2 پیاو)
خۆ خستنە ناو ڕووبار: 1 حاڵەت (1 پیاو)
خۆ فڕێدان لە بەرزایی: 1 حاڵەت (1 پیاو)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.