چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا دوای شه‌ری ڤیه‌تنام، شكستی زۆری هێنا ، ئه‌و شه‌ری ئه‌فغانستان وعێراق شتێكی تازه بوو.
کاتۆ سەعدولڵا - چاودێری سیاسی له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ستراتیژییەتی ئەمریکا پرسی کشانەوە لە ئەفغانستان و عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا دوای شه‌ری ڤیه‌تنام ، شكستی زۆری هێنا ، ئه‌و شه‌ری ئه‌فغانستان وعێراق شتێكی تازه بوو ، ئه‌و بڕیاره هی ئه‌مرۆ نییه ، ملیاره‌ها دۆلاری تێدا خه‌رج كردووه ، جگه له زیانی گیانی ، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری بریندار ، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا فشاری خستۆته سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان و عێراق بكشێنێته‌وه .
کاتۆ سەعدولڵا - گوتیشی: بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا داوای له ئۆردو‌غان كرد كه هاوكار بێت له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ، بۆ ئه‌وه‌ی باری قورسی سه‌ر شانی ئه‌مه‌ریكا سووك بكات و دواتر له مانگی 11ی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی خۆی له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه .
ئه‌مه‌ریكا پیش‌تر زانیاری نه‌بوو له سه‌ر ئه‌فغانستان، به‌ڵام ماوه‌ی 20 ساڵه ئێستا شاره‌زای ئه‌و هێزانه‌ن ، ئه‌و دانوستانه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان، زیاتر زه‌مانه‌تی تیا دیاری كراوه، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌فغانستان تێگه‌یشتن و باشتر ده‌زانن چۆن بڕیار بده‌ن، به‌ڵام عێراق وا نییه، ئه‌و تێگه‌یشتنه بوونی نییه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاڵیبان ناتوانێت وه‌كو ساڵی 2002 هه‌مان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت . پاكستان ده‌بێته فشارێك له سه‌ر تاڵیبان .
کاتۆ سەعدولڵا سه‌باره‌ت به عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه له عێراق بكشێته‌وه ، مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ، زیاتر مهعلوماتینه ، ئه‌وه‌ش عێراق ده‌گه‌ڕینێته‌وه بۆ به‌ر له ساڵی 2014 ، ئاسمانی عێراق له ژێر كۆنترۆڵی عێراقه ، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی زیاتر گرفت بۆ ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی ئهمهیریكا و ئێران، کاتۆ سەعدولڵا رایگه‌یاند: ستراتیژیه‌تی ئێران هیچ جیاوازی نابێت له سه‌ر گفتوگۆكانی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.