موقتەدا سەدر، لەبارەی ململانێی نێوان سعودیە و ئێران لەناو عێراقدا پەیامێك ئاراستهی تاران و ڕیاز دەكات و پێیان دهڵێت عێراق نەکەنه بەشێک لە ململانێکانى نێوانیان.
موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر پهیامێكی بڵاوكردهوه نوسیویەتى، داوا لە هەردوو دراوسێى خۆشەویستمان عەرەبستانى سعودیە و کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین، کێشەکانیان چارەسەربکەن و عێراق نەکەن بە بەشێک لە ململانێکانى نێوانیان.
موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر داواشى کردووە، ئێران و سعودیە دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆیى عێراق نەکەن، بەتایبەتى کە لەئێستادا لەبەردەم هەڵبژاردندایەو هەڵبژاردنیش پرسێکى ناوخۆییە و دهڵێت دەبێت پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە و وڵاتانی دراوسێی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دراوسێتی و دەستوەرنەدان بێت لە کاروباری ناوخۆ.
ڕابەری ڕەوتی سەدر هیوای خواست گەیشتنی ڕەئیسی بە پۆستی سەرۆكایەتی لە ئێران، نەبێتە مایەی زیاتربوونی توندوتیژی و هەڵكشانی ململانێكان لە ناوچەكە.
موقتەدا سەدر دهڵێت: عێراق دەکەوێتە نێوان دوو جەمسەری عەرەبی بوون لە رۆژئاوا و باشوورەوە و شیعەبوونیش لە رۆژهەڵاتەوە بۆیە لە ململانێیەکدایە، کە عەرەبی زیاتر مۆرکێکی سونەی گرتووە و لەگەڵ بەشی رۆژهەڵاتیدا کە مۆرکێکی شیعەی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.