لە هەولێر، تەکسییەک کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و خۆی دەکات بە کۆگایەکی مەڕمەڕدا، کە بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێرەکە گیان لەدەست دهدات.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بهرێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆکەی بڵاویكردهوه و رایدهگهێنێت: رووداوەکە کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی بووە، لەسەر رێگای گردجوتیار-بەحرکە، کە رێگایەکی تاکسایدی گوندە.
راشیدهگهێنێت: کارەساتێکی هاتوچۆ روویدا کاتێک ئۆتۆمبێلێکی تاکسی بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بەکۆگایەکی مەڕمەڕ و کاشی، لە ئەنجامی رووداوەکەش شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا؛ جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بهرێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، لە سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری دەرکەوت کە بەر لە رووداوەکە شوفێرەکە زۆر تیژڕۆ و بێ ئاگا بووە، کە ئەو بێ ئاگاییە لەوانەیە بەهۆی خەوتنەوە بێت یان بەهۆی جەڵتەو گیانلەدەستدانی پێشوەختە بێت، چونکە ئۆتۆمبێلەکە پاش لەرێگا دەرچوونی لەجیاتی کەمکردنەوەی خێرایی خێراییەکەی زیاتر دەبێت.
ههولێر .. له رووداوێکی هاتووچۆدا کهسێک گیانی له دهستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.