Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:24

تورکیا ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌ی کابل ده‌پارێزێت

دوای كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغڵو له‌ میانی گوتارێكدا كه‌ له‌ فۆرمی دیپلۆماتیكی ئانتالیادا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند كه‌ توركیا به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابلی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

چاوشئۆغڵو باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دوای كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، توركیا هێزه‌كانی خۆی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆدا رةوانه‌ی ئه‌فغانستانی كردوونه‌، ناكێشێته‌وه‌ و ئه‌ركی نوێ به‌و هێزانه‌ ده‌سپێردرێت كه‌ ئه‌ویش پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابلی پایته‌خته‌. پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ ئه‌فغانستان پێش دیداری حه‌فته‌ی رابردووی نێوان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه‌ته‌ رۆژه‌ڤ. سه‌رۆككۆماری توركیا باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ دوای كێشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا توركیا ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌فغانستان بمێنێته‌وه‌ و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پاكستان و جۆرجیا ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ دابین بكات. به‌رپرسانی ئه‌مریكایش باسیان له‌وه‌ كردبوو كه‌ هێشتا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆیان نه‌كردووه‌ وپێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پێش دیداری ئه‌ردۆغان و بایدن له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا پسپۆڕان باسیان له‌وه‌ كردبوو كه‌ پێشنیاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ ئه‌فغانستان بۆ رازیكردنی ئه‌مریكایه‌ و وه‌كو چه‌كی سپییه‌ كه‌ توركیا راده‌ستی ئه‌مریكای ده‌كات.

وه‌كو ده‌زانرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن دوای ده‌ستبه‌كار بوونی فه‌رمانی ئه‌وه‌ی به‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه‌ كه‌ تا سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولی 2021 له‌ ئه‌فغانستان بكێشنه‌وه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.