Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:32

نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا چیتر وه‌ک بنکه‌یه‌کی کۆڕۆنا بۆ تووشبوان به‌کارناێت

چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت
کوردستان TV
100%


 له‌ سبه‌ی دووشه‌مه‌وه‌ ، 21 - 6 - 2021 ،  نەخۆشخانەی رۆژئاوا بە رووی هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه‌ ، وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن .
له‌رۆژی ئاماژه‌ پێكراوه‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌رووی نه‌خۆشان و حاڵه‌ته‌كانی رووداو ده‌كرێته‌وه‌ ، كه‌چاره‌سه‌ری ئه‌م رووداوانه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت: 
1-بریندار ونەخۆشی مێشک دەمار .
2-هەموو برینداری ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکێل وبەربونەوە لە شوێنی بەرز.
3-هەموو حاڵەتی جوانکاری بە هۆی چەقۆ و  شوشە تا دوایی.

-نەخۆشخانەی ئمێرجنسی تایبەتە بە:
1- هەموو برینداری گولە وتەقەمەنی.
2-سوتان بە هەموو هۆیەک .
-نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەتە بە تووشبوانی کۆرۆنا 

له‌ سه‌ره‌تای هاتنی په‌تای كۆڕۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان ، چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ كران به‌بنكه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ تووشبوانی ئه‌م په‌تایه‌ ، له‌ئێستاشدا به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی تووشبوانی هاوڵاتیان به‌كۆڕۆنا له‌ هه‌ولێر چه‌ندین بنكه‌ داخران و له‌ئێستاشدا ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی تایبه‌ته‌ به‌ تووشبوانی كۆڕۆنا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.