بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "بەو هیوایەین هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانمان بۆ چارەسەرکردنی ته‌حه‌دییه‌كان بەردەوامبێت کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەبنەوە.
ئەنتۆنۆ گۆتێرێز لە سیی نیسانی هه‌زار و نۆسه‌د و چل و نۆ لە لیشبۆنی پۆرتوگال لەدایکبووە، لە هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج تاوەکو دووهه‌زار و دوو سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بووە، دوایی کراوە بە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و تاوەکو دووهه‌زار و پازده لەو پۆستە مایەوە.
گۆتێرێز لە یه‌كی کانوونی دووەمی دووهه‌زار و حه‌ڤده وەکو سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبژێردرا، دوای سێ مانگ لە دەستبەکاربوونی و لە سی و یه‌كی ئادار گۆتێرێز سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سوپاسی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ لەخۆگرتن و پاڵپشتیکردن لە ئاوارەو پەنابەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.