ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (٧٤) - مین ساڵیادی پەڕینەوەی بارزانی نهمر و یاوەرانی لە ئاوی ئاراز بۆ یەکێتی سۆڤیەت پەیامێكی بڵاوكردهوه ئهمه دهقهكهیهتی:
ئەمڕۆ حەفتا و چوار ساڵ بەسەر داستانی مێژوویی پەڕینەوەی ھەڵۆی بەرزە فڕی کوردسان مستەفا بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە ڕووباری ئاراسدا تێدەپەڕێت. لە ١٨ـی حوزەیرانی ١٩٤٧ـدا دوای پەنجاو سێ ڕۆژ شەڕ و بڕینی سنووری ئێران و عێراق و تورکیا دووبارە عێراق و تورکیاو و ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەی سوپا و چەکدارانی سێ دەوڵەت و پووچەڵکردنی هەڕەشەی دوژمنان لە ڕێڕەوێكی دوورودرێژ و سەختدا بارزانیی نەمر و یاوەرانی توانیان لە ڕووباری ئاراس بپەڕنەوە و بچنە خاكی یەكێتیی سۆڤییەت.
ئەو داستانە ڕەهەندی نەتەوەیی و مێژوویی و سیاسی و سەربازیی و مەردی و دڵسۆزی و بەپرسی کوردستان و باوەڕ بە خواو بەخۆیی گەورەی هەبوو و كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی ڕەوای كورد لەو كات و لە قۆناغەكانی داهاتوو بەجێهێشت.
ھەڵۆی بەرزی کوردستانی باوەڕ بەخوا و بەخۆی و بەگەل و بەخاك و ڕەوایەتی پرسی کورد و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە بێ سڵ لە نەیاران و سوپاکانیان و ئومێد بەسەرکەوتن ، توانی ئومێدی بەرزی بەدوا ڕۆژی باشتر بۆ گەلی کوردستان و ھەڵگرتن و پاراستنی ئاڵای کوردستان و ناوی پێشمەرگە لە نەیاران و داگیر کەران بە سەربەرزی و بە ئامانەت و بە پاکی بۆ گەلی کوردو و کوردستان بپارێزێت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی ھەڵۆی سەربەرزی کوردستان و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندوو
سڵاو بۆ گیانی پاکی یاوەرانی ھەڵۆی بەرزە فڕی کوردستان .
سڵاو بۆ یاوەرانی بارزانیی نەمر کە لە ژیاندا ماون.
سڵاو بۆ گیانی پاکی گشت شەھیدانی کورد و کوردستان.
سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان .
د.کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
کەرکوك-گەرمیان
١٨-٦-٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.