لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی کۆڵانەکانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێ كرد و لە ماوەی شەش مانگدا تەواو دەكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: شارەوانیی عەربەت و ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوكاری و گەشەپێدان، بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت جێبەجێ دەكەن و لە ماوەی شەش مانگدا قۆناغەكانی پرۆژەكە تەواو دەكرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.