Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:21

کۆمیسیۆن : کاندیدەکان دەتوانن تا 13ی ئەم مانگە داواکاری کشانەوەیان لە ھەڵبژاردن پێشکەش بکەن

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە بڕیاریداوە، داواکاری ئەو کاندیدانەی کە خواستیان ھەیە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، نەکەن و بکشێنەوە پەسەند بکات.

ئەنجوومەنی کۆمسیاران سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریداوە، داواکاریی ئەو کاندیدانەی کە خواستیان ھەیە بەشداری لە پڕۆسەکەدا نەکەن و بکشێنەوە چی کاندیدی تاک بن یان لە چوارچێوەی پارت و ھاوپەیمانییەکان بن، پەسەند بکات و ھاتووە:"کاندیدەکان دەتوانن تا 13ی ئەم مانگە داواکاری کشانەوەیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکەن".

باس لەوەشکراوە کە پارت و ھاوپەیمانییەکان، مافی دیاریکردنی جێگرەوەی ئەو کاندیدانەیان نییە کە داواکاریی کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکان پێشکەش دەکەن و ھاتووە:"پارت و ھاوپەیمانەکان، تەنھا دەتوانن جێگرەوەی ئەو کاندیدانەیان دیاریی بکەن کە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دوورخراوەنەتەوە".

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.