Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:10

به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌رێوه‌به‌ر و ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ری سایلۆی که‌رکوک ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: بە تۆمەتی گەندەڵی  پاره‌ وه‌رگرتن لە جوتیارانی کەرکوک بەرێوەبەری سایلوی کەرکوک و ژمارەیەک فەرمانبەری سایلۆی کەرکوک دەستگیرکران .
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە کوردستان تیڤی رایگەیاند:  بەھۆی پاره‌ وه‌رگرتن لە جوتیارانی کەرکوک لە وەرزی دوورینەوەی دانەوێڵەدا بەرێوەبەری سایلۆ و 15 فه‌رمانبه‌ر ده‌ستگیر كران، كه‌ڕۆژانه‌ لە ھەر ئوتومبیلیەک بڕی (500) دۆلاری ئەمریکیان وەرگرتووه‌ .
 راشیده‌گه‌یه‌نن: گەنمی پلە دوو سێ بە پاره‌ وه‌رگرتنی پێش وه‌خته‌ کراوه‌تە پلەی یەک .
سەرچاوەکە ئەوه‌شی راگەیاند ئێستا دۆسیەکە لە دادگای کەرکوکە ولێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.