شه‌وی رابردوو کاتژمێر 11:00 له‌گه‌ڕه‌کی رزگاری شاری سلێمانی خاونكارێك له‌لایه‌ن سێ کرێکاری عه‌ره‌به‌وه له‌نێو خانووه‌كه‌ی خۆی ده‌کوژرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، شەوی رابردوو کەسێک بەناوی (ع، ح س) لەکاتێکدا کە سەرقاڵی درووست‌کردنی خانووەکەی بووە له شه‌ودا سه‌ردانی خانووه‌كه‌ی كردووه، لەلایەن کرێکارەکانییەوە دەکوژرێت.
ئه‌و هاووڵاتیه ته‌مه‌نی 61 ساڵه و خاوه‌نی سێ کچ و دوو کوڕه و سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدۆسیەکە راگەیاند: كه‌سی كوژراو هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌بووه، ته‌نها کرێکاره‌کان بۆ پاره و ئۆتۆمبێله‌که‌ی وایانلێکردووه، ئۆتۆمبێلەکهی کە لەجۆری (توێتا لاندکرزەر) بووە دزراوە.
دوای رووداوەکە تەرمی ئەو هاووڵاتییە گەیەنراوەتە پەیمانگای داد پزیشکی سلێمانی و دوای تەواوبوونی رێکارەکانی لێکۆڵینەوەش، رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.