کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای باکوور رایگهیاند: بەهۆی تەقینەوەیەک، هێڵێکی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک لە کار کەوت.
تیمەکانی کارەبای کەرکووکیش سەرقاڵی چاککردنەوەی هێڵەکەیە، کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: هێڵی کۆنی شەهید عەبدوڵڵا- باکوور سامەرا سهدو سی و دوو کەیڤی لهكار كهوت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە لە کارکەوتنی هێڵەکە بەهۆی تەقاندنەوەی بووە لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە، هەردوو تاوەری ژمارە سهدو حهفتاو سێ و سهدو حهفتاو پێنج کەوتوون، هەروەها تاوەری ژمارە سهدو حهفتاو یهكیش لە نزیک گوندی عەوادییە لە پارێزگای کەرکووک رووبەڕووی تێکدان بووەتەوە و ئەویش لە کارکردن وەستاوە.
له راگهیاندراوهكهدا ئاماژه بهوهدراوه، دەستبەجێ تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای کەرکووک بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیانکردووە بە چاککردنەوە و راستکردنەوەی تاوەرە کەوتووەکان.
جێی ئاماژه پێدانه، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە سی و یهكی ئایاری دوو ههزارو بیست و یهك تاوەرێکی هێڵی هاوردەکردنی تەزووی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای دیالە بە بۆمبێکی چێندراو تەقێندرایەوە، بەهۆیەوە تەزووی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی دیالە بڕا. دواتر داعش بەرپرسیاریێتی تەقاندەوەی تاوەرەکەی لە ئەستۆ گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.